له ئینگلیزییه‌وه: ئازاد خۆشناو
ئایا هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک ئۆباما، جێگر سه‌رۆک بایدن یان وه‌زیری ده‌ره‌وه کلینتۆن ده‌توانن به‌ده‌م پیاسهوهش بنێشت بجوێنن؟ وه‌ڵامه‌که رون نیه. له‌وانه‌یه سه‌رۆک ئۆباما سه‌عات 3ی به‌یانی ته‌له‌فۆنێک وه‌ربگرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆی و تیمه‌که‌ی ناتوانن به یه‌که‌وه ته‌له‌فۆن له سه‌عات 3:10 و 3:15 وه‌ربگرن و به یه‌که‌وه قسه بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رو ده‌دات شتێکه جێگای سه‌رسوڕمانه. سه‌وزه‌فرۆشێکی تونسی گیانی خۆی به‌خت ده‌کات و ده‌بێته هۆی روخانی دیکتاتۆری تونس. ئه‌و که‌سه‌ی تا کاتێکی نزیک له ئه‌مڕۆ حوسنی موباره‌ک خۆی به عه‌لمانی و نزیکی رۆژئاوا ده‌زانی، که‌چی سیسته‌مه‌که‌ی روخێندرا، دکتاتۆری یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به داوێکی زۆر باریکه‌وه به حوکمه‌وه به‌ستراوه، هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌نتی (ناتۆ) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی قه‌زافی. له سوریا گرفته‌کان ده‌ستی پێکردوه. له‌م هه‌مو روداو پێشهاتانه‌دا به‌ڕێوابه‌رایه‌تی ئۆباما له دواوه‌ی مهسهلهکاندایه، شێوازی کارکردنی ئۆباما له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا له که‌سێکی قومارباز ده‌چێت که دیه‌وێت دابنیشێ و یاری بکات له‌سه‌ر مێزی قومار له کاتێکدا ئه‌و دوا که‌وتوه و کارته‌کان دابه‌ش کراوه.
له هه‌مو ئه‌و قه‌یرانانه‌دا کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هه‌رده‌م له‌دوای رودانی توندوتیژی بوه، ئایا په‌یامی سه‌رۆک ئۆباما چیه بۆ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه داوای چاکسازی ده‌که‌ن؟
به‌داخه‌وه وا پێده‌چێت ته‌یاره‌کان پێویستیان به گریز هه‌بێت، یان ئه‌وه‌تا خۆپیشانده‌ران ده‌بێت ته‌قینه‌وه و گوله به‌کار بهێنن بۆ ده‌نگیان بیستراو بێت و په‌یامه‌کانیان بگاته واشنتۆن؟
له کوردستانی عێراق زیاتر له 50 رۆژه خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن بۆ ناڕه‌زایی ئاشتیانه به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و نه‌بونی دیموکراتیه‌ت، هه‌رچه‌نده ئه‌م خۆپیشاندانانه ئاشتیانه بون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان به‌ردیان هاویشتوه هه‌ریه‌که له میلیشیاکانی بارزانی و تاڵه‌بانی به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه، تاوه‌کو ئێستا به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون. رۆژنامه‌نوسان روبه‌ڕوی گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه بونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شیان لێکراوه. تاوه‌کو ئێستا بێده‌نگیه‌کی زۆر له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
بێده‌نگی مانای بێلایه‌نی نییه، به‌ڵکو به قازانج ده‌گرێته‌وه بۆ دکتاتۆره‌کان، له هه‌فته‌ی رابردودا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا "رۆبه‌رت گێتس" بۆ عێراق، سه‌ردانی بارزانی کرد. به گوێره‌ی ئه‌ندامانی یاوه‌ری ئه‌م وه‌زیره مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌که بریتی بو له مه‌سه‌له‌ی ته‌واو کردنی پۆسته به‌تاڵه‌کان له حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک، ئه‌م سه‌ردانه هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بو به خۆپیشانده‌کانی کوردستان یان پشتگیری بارزانی دانی گلۆپی سه‌وز بۆ کۆتای هێنانی ئه‌مه له رێگای زه‌برو زه‌نگی بارزانیه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بێده‌نگی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان، له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی بارزانیه‌وه وا لێکدراوه‌ته‌وه که ئه‌وان ده‌توانن هه‌مو شتێک بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌م خۆپیشاندانانه. هه‌ر له‌م ئاڕاسته‌وه له‌لایه‌ن که‌سانی نزیکیان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه‌ریکا پشتگیری له ده‌سه‌ڵات ده‌کات بۆ ئه‌م کاره‌یان.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گومانی تێدانیه سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی پشتگیری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گله‌یی له ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر جارێکی تر بارزانی رۆژنامه‌نوسێک بفڕێنێ و یان مێردمنداڵێکی 14 ساڵان بکوژێ.
له‌وانه‌یه کاتی ئه‌وه هاتبێ که کۆشکی سپی به ئاشکرا داوای له بارزانی بکات که دان به خۆیه‌وه بگرێ و توندوتیژی به‌کارنه‌هێنێ، هه‌روه‌ها کار بکات به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دانانی بنامه‌ی دیموکراتیه‌تێکی دروست و رێزگرتن له مافی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌م کارانه پێویستی به خانه‌نشینکردنی بارزانی هه‌بێت، با وا بێت و خانه‌نشین بێت.